کێ مرۆڤی دروست کرد وە چۆن دروست بوو پێنج بیردۆزی جیاواز where humans came from

2018-08-24 30

چۆن مرۆڤ دروست بوو، پێنج بۆجوونی جیاوز
لە کۆنەوە چٶنیەتی دروست بوونی مرۆڤ جێگەی مشتومڕی زانکان و خەڵک بووە، زۆرن ئەوانەی کە پشکنین و لێکۆڵینەوە و بەدواچوونیان بۆ ئەم بابەتە کردووە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ دابێت ئەم مشتومڕە هەر بەردەوامە. لەم ڤیدیۆیەدا پێنج بۆ چوون یاخود بابڵیین بیردۆز دەخەینە ڕوو کە چۆن ئێمەی مرۆڤ دروست بووین.
بەر لەوەی بچینە سەر بابەتەکە بیرت نەچی سەبسکرایبی یوتیوبی کوردستان بکەو بۆ بەستهێنانی زۆرترین زانیاری ناوازە، وە بیرت نەچی کلیک لەسەر زەنگەکە بکە بۆ ئەوەی هەمیشە یەکەم کەس بیت لە بینینی ڤیدیۆکانماندا.

یەکەم - ئادەم و حەوا
لە فروانترین بیردۆز و بۆچوون دەست پێدەکەین ئەویش دروست بوونی مرۆڤە لە دوو مرۆڤی تر کە بە ئادەم و ئیڤ واتا ئادەم و حەوا ناسراون. بەگوێرەی هەردوو ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مەسیحی هەموو ئەو خەڵکەی ئێستا لەسەر گۆی زەوی دەژین نەوەی ئادەم و حەوان کە ئەوانیش خودا دروستی کردن و ناردنی بۆ سەر زەوی. وە باس لەوە دەکەن کە ئەم زەویە لە حەوت ڕۆژدا خودا دروستی کردووە. بەگوێرەی ئەم سەرچاوە ئاینیانە بێت سەرەتا خودا ئادەمی لە قوڕ دروست کرد دواتر ڕۆحی کرد بەبەردا، وە دواتر باخچەیەکی دوست کرد کە تیادا داری ژیان و داری زانینی تیادا ڕوواند. وە خودا هۆشیاری دا بە ئادەم کە دوورکەوێتە لە داری زانین، دواتر خودا ئاژەڵی دروست کرد بەڵام هیچ کام لە ئاژەڵەکان گونجاو نەبوون لە گەڵ سروشتی ئادەم، بۆیە بەگوێرە ئینجیلی پیرۆز خودا فەرمووی باشنیە بۆ ئادەم تاوەکو تەنها بێت هەربۆیە ئیڤ واتا حەوای دروست کرد. خودا ئادەمی خەواند و لە پەراسوی ئادەم ئافرەتێکی دروست کرد. دوای ئەوەی کە حوا دروست بوو هەردووکیان لە بەرهەمی داری زانینیان خوارد و بەمەش فەرمانی خودایان شکاند. بەمەش لە باغەکە دەرکران و خوادا پێێ فەرموون لەمەو دوا دەبێت خۆتان خواردن بەرهەم بهێنن و ژیانی خۆتان بەردەوامی پێ بدەن لە بەرهەمێنانی خۆراک بۆخۆتان و دەبێ نەوە بخەنەوە و ڕۆژێک دێت دەمرن.. بێ گومان ئەمە بۆچونێکە کە هەروەک ووتمان سەرەتای مرۆڤایەتی لە ئادەم و حەواوە سەرچاوەی گرت.ملیۆنان خەڵک بڕوایان بەم بیروبۆچوونە ئاینیە هەیە و دەڵێن بەم شێوەیە ژیان دروست بووە. پێش ساڵی ١٨٠٠ ئەمە تەنها بیرۆکە و بیردۆز بوو لەسەر چۆنیەتی دروست بوونی مرۆڤ.

دووەم - بیردۆزی پەرەسەندن
بیرۆزی دروست بوونی مرۆڤ لە مەیمونەوە.
دوای بیرۆزی یەکەم ئەمە بیردۆزێکی ترە کە دەڵێت مرۆڤ لە مەیمونەوە دروست بووە کە زیاتر بە بیرۆزی پەرەسەندن ناسراوە. بیردۆزەکە دەڵێت سەرەتای دروست بوونی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ پێنج ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. لەو کاتە دا مەیمونەکانی ئەو سەرەدەمە جیاواتر بوون لە مەیمونەکانی ئێستا کە ئێمە پێیان ئاشنا بووین، لەو کاتە دا مەیمونەکان مەیمونی جیا جیایان تیادا دروست بوو. یەکێک لەم کۆمەڵە مەیمونە جیایانە دەستی کرد بە ڕۆیشتن لەسەر دوو پێ و هێواش هێواش پێستی ئەو مووە زۆرەی لەدەست داو جیا تر دەرکەوت لە مەیمونەکانی تر. بە تێپەڕبوونی کات ئەم جۆرە مەیمونە تازە دەرتی بە دروست کردنی کەل و پەل کرد کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆی سوودی لێ وەردەگرت. بەنزیکەیی لە ٢ پۆینت پێنج ملیۆن ساڵ پێش ئێستا یەکەم مرۆڤی شیوە مەیمون دەرکەوت. دواتر هۆمۆسایپیان بەنزیکەی دووسەد هەزر ساڵ پێش ئێستا دەرکەوتن، دواتر بەپێی تێپەڕبوونی کات هۆمۆسایپیەکان گەشەیەن کرد و جیلەکانی تری مەیمون کە لەمرۆڤ نەدەچوون لەناچوون، بێ گومان ئەمە بۆچوون و بیردۆزە، کە زیاتر ئەم بابەتە بە زانای بەناوبانگ چارڵس داروینەوە دەبەسترێتەوە. بەلام بیرمان نەچێ چارڵس داروین خۆی لەسەدا سەد بڕو