ئەنیستیتوی کورد لە ستوکهوڵم، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە سەرهەڵدانی سمکۆ شکاک ووەبیرهێنانەوەی ئەو ڕووداوە و باس لە سەر دەرکردنی رۆژنامە و خوێندن بەزمانی کوردی و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کیانیکی نەتەوەیی، سمینارێک پێک دێنێ. لەم بۆنەدا بەڕێزان، پرۆفسوۆر جەبار قادر، عەبدوڵا حیجاب، دوکتور حوسێنخەلێقی، کاکەشار ئۆرەمار، مەجید حەقی لە سەر مژاری جۆراوجۆرلەو پێوەندییەدا، بابەتی خۆیان پێشکەش کرد.
کات: شەممە ٢٢/١٠/٢٠١٦کاتژمێر١٣